• 2023/07/11

مەدالیای برۆنز لە IBO 2023

بە شانازییەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە قوتابیمان، بەکر ئەمجەد، توانی مەدالیای برۆنز بەدەستبهێنێت لە 34ەمین ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی زیندەزانی (IBO) 2023، کە لە ئیمارات لە 3-11ی تەمموزی 2023 بەڕێوەچوو. 4 قوتابی قوتابخانەکانی ستیرلینگ وەک نوێنەری عێراق و کوردستان بەشدارییان کرد لەم ئۆڵۆمپیادە و بەرامبەر چەندین قوتابی لە سەرانسەری جیهانەوە پێشبڕکێیان کرد و لە بوارە جیاوازەکانی زیندەزانیدا تواناکانیان تاقیکرانەوە و بەکر ئەمجەد توانی مەدالیای برۆنز بەدەستبهێنێت. IBO گەورەترین پێشبڕکێی زیندەزانییە لە جیهاندا بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی. وە ئامانجی IBO لە کۆکردنەوەی ئەم قوتابییە بەهرەمەندانە ئەوەیە کە هانی ئەم قوتابییانە بدات بۆ فراوانکردنی بەهرەکانیان و بەرەوپێشبردنی پیشەی داهاتوویان وەک زانا. ئەمساڵ 1000 قوتابی و سەرکردە و چاودێر و میوان لە 80+ وڵاتەوە بەشدارن. شانازی بەم دەستکەوتەی بەکرەوە دەکەین و لەگەڵمانبن بۆ پیرۆزبایی کردن لە قوتابییەکانمان، وە دڵنیاین کە قوتابییەکانمان بەردەوامدەبن لە بەرزکردنەوەی ناوی عێراق و کوردستان.