• 2023/06/15

سەرکەوتنی قوتابییانمان لە ئۆڵۆمپیادە نێودەوڵەتییەکاندا

کۆلێژی سلێمانی کچان-بنەڕەتی، بەشداریی کرد لە (ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتیی ڤیلینس) بە پڕۆژەیەکی ناوازە لە لایەن قوتابیمان (لوین دێرین) کە توانی بە سەرکەوتویی مەدالیای ئاڵتون بەدەستبهێنێت. ڤیلیپۆ پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتییە بۆ قوتابییانی تەمەن 13-19ساڵ، ئەم پێشبڕکێیە کار دەکات لەسەر تێگەیشتنێکی زانستییانە لە کێشە ژینگەییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر لە ڕێگەی زانست، هونەر، تەکنەلۆجیا و ئەندازیارییەوە. پیرۆزباییەکی گەرم لەم قوتابییە ئازیزە و دایک و باوکی و مامۆستاکانی کۆلێژی سلێمانی کچانی بنەڕەتی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنە.