• 2023/10/31

دوو لە قوتابییەکانمان ئارا دانا و لاوی ژیار پاڵەوانی پاڵەوانێتی یانەکانی عێراقن

لە پاڵەوانێتییەکی زەحمەتدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، قوتابییەکانمان لە کۆلێژەکانی یونایتد ساینس لە سلێمانی، ئارا دانا و لاوی ژیار، یاریزانانی یانەی وەرزشی ئاشتی و هەڵبژاردەی عێراق، ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد، سەرجەم یارییەکانیان بردەوە بێ ئەوەی یەک یاریش بدۆڕێن. بە لێهاتووییە نایابەکانیان، جامی پاڵەوانێتییەکەیان پێدارا و بوونە یەکەم، ئەمەش وایکرد هەمووان شانازییان پێوە بکەن. ئەم دەستکەوتەتان پیرۆزبێت و زۆر شانازیتان پێوە دەکەین.