• 2024/01/23

گفتوگۆی ستیرلینگ

قوتابخانەکانی ستیرلینگ بایاخێکی گەورە بە کارامەیی گفتوگۆ و پێشکەشکردن (Presentation) بە قوتابیان دەدات. جگە لە پرۆژەی پێشکەشکردن و ئەرکەکانیان لە پۆلدا، قوتابییەکانمان هەلی ئەوەشیان پێ دەدرێت کە بە یارمەتیی چەندین چالاکیی جۆراوجۆر تواناکانیان بدۆزنەوە کە بۆنەی قسەکردن بۆ کۆمەڵ لە خۆ دەگرێت، کە دیارترینیان بریتییە لە بۆنەی ئەنجامدانی گفتوگۆ. بەشی ئینگلیزیمان ساڵانە چالاکی و بۆنەی گفتوگۆ لە ماوەی چالاکییەکانی هەفتەی ئینگلیزی و بە جیاوازیش ڕێکدەخات. قوتابیان هاندەدرێن تاکو بیر لە بابەتی سەرنجڕاکێش بکەنەوە کە پەیوەندیی بە ژیانیانەوە هەیە و توێژینەوەی لەبارەوە دەکەن و بیرۆکەکانیان بە شێوەی گونجاو بۆ پێشکەشکردن ڕێک دەخەن.