• 2023/07/08

قوتابييەكانمان نوێنەرایەتی عێراق و کوردستان دەکەن لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بیرکاری (IMO)

4 لە قوتابییانمان نوێنەرایەتی عێراق و کوردستان دەکەن لە 64ەمین ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بیرکاری (IMO) کە لە ئێستادا لە یابان بەڕێوەدەچێت لە نێوان 2-13ی تەمموزی 2023. IMO گەورەترین ئۆڵۆمپیادی بیرکارییە بۆ قوتابییانی ئامادەیی و هەرساڵێک لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت. ئەمساڵ بە بەشداری 109 وڵات ئەم پێشبڕکێیە بەڕێوەدەچێت.