• 2023/10/19

قوتابیمان تێکڕای 97ــی لە تاقیکردنەوەی ئەلتەسریع بەدەستهێناوە

بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە قوتابیمان، ئەلحەسەن محمد لە قوتابخانەکانی ئیشق بەغداد، تێکڕای 97ــی لە تاقیکردنەوەی ئەلتەسریع بەدەستهێناوە تاقیکردنەوەی ئەلتەسریع تاقیکردنەوەیەکی بەناوبانگی سەختە و وانەکانی پۆلی 11 و 12 لە یەکدا دەگرێتەوە. ئەگەر قوتابی دەربچێت، بەبێ خوێندنی پۆلی 12 دەچنە زانکۆ. ئەمساڵ 1100 قوتابی لە سەرتاسەری عێراقەوە تاقیکردنەوەکەیان ئەنجامداوە، و تەنها 4 قوتابی دەرچوون. ئەلحەسەن یەکێکە لەو 4 قوتابییە، وە شانازی بەو دەستکەوتەیەوە دەکەین. سەرکەوتنی ئەلحەسەن، بەڵگەلەسەر ماندووبوونی و کوالیتی ئەو خوێندنەی کە لە قوتابخانەکانی ئیشق بەغداد وەریگرتووە. قوتابخانەکانمان پابەندن بە پێشکەشکردنی باشترین پەروەردە بۆ قوتابییەکانمان، و زۆر خۆشحاڵین کە دەبینین قوتابییەکانمان بەئامانجەکانیان دەگەن. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ ئەلحسن دەخوازین! وە دەزانین کە بەردەوام دەبێت لە سەرکەوتن.