• 2023/04/27

پێشبڕکێی نیشتمانی کۆد نوسین لە عێراق

بەشی کۆمپیوتەری قوتابخانەکانی ستیرلینگ پێشبڕکێیەکی کۆد نوسینی بۆ قوتابییەکانمان لە سەرتاسەری عێراق لە نێوان ڕۆژانی 9 بۆ 15ی نیسانی 2023 ڕێکخست. 

سەرکەوتنێکی گەورە بوو، کە قوتابییەکانمان لە سەرانسەری وڵاتەوە کێبڕکێیان لەگەڵ یەکتردا کرد و ئەو لێهاتووییانەیان پشاندا کە لە پلاتفۆرمی کۆد ئەڤێنجەرز (Code Avengers) ەوە فێربوون. 

"Code Avengers" پلاتفۆرمێکی فێرکاری کارلێککارانەیە کە دەتوانیت زمانی بەرنامەسازی فێر بیت و ماڵپەڕ و ئەپ و یارییەکان پەرەپێبدەیت. 

پێشبڕکێکە جێگەی چێژبەخش و سەرنجڕاکێش بوو، شانازی دەکەین کە ئەزموونێکی سودبەخشمان بۆ  قوتابییەکانمان دابین کردووە. 

پیرۆزە لە هەموو بەشداربووان، و بەردەوام بن لە کۆد نوسین!