• 2023/08/27

کاتی گەڕانەوەیە بۆ قوتابخانە!

خۆشحاڵین کە قوتابییەکانمان دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە بۆ بەسەربردنی ساڵێکی پڕ لە فێربوون و گەشەکردن. قوتابخانەکانمان لە هەرێمی کوردستان لە بەرواری 3ــــــی ئەیلولی 2023 بەڕووی قوتابییەکانمان دەکرێنەوە. هیوای ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن بۆ قوتابییەکانمان دەخوازین و چاوەڕێی بینین و بیستنی دەنگیانین لە کۆریدۆری قوتابخانەکانماندا.