• 2023/12/03

بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیيە تایبەتەكان

ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەرزڕادەگرين. ئەم ڕۆژە تایبەتە بە بەرەوپێشبردنی ماف و خۆشگوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا و گەشەپێدان، و هۆشیارکردنەوەی خەڵكى لەدۆخی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەموو لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، و ڕۆشنبیری. با هەموومان پێكەوە هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکەمان زیاتر دادپەروەرانەتر و گشتگیرتربێت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.