• 2024/01/07

فیستیڤاڵی کلتور و زمان لە قوتابخانەکانی ئیشق بەغداد: فیستیڤاڵێک بۆ هەمەجۆریی و بەهرە

لە ڕێکەوتی 6/1/2024 و لە ساتێکی ناوازەدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز د.ئومێد ئاروزەری بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ، و بەڕێز هایان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق، لەگەڵ کۆمەڵیک بەڕێزان لە یاریدەدەرانی بەڕێوەبەرانی گشتی، و بەڕێوەبەرانیی چاودێری و سەرپەرشتیاران، و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی پەروەردە، هەروەها بەشێک لە سەرکردەکانی سوپای عێراق، فیستیڤاڵی کلتور و زمان سازکرا لە قوتابخانەکانی ئیشق بەغداد، کە براندی قوتابخانەکانی ستیرلینگە لە شاری بەغداد. لەم فیستیڤاڵەدا، بەهرەکانی قوتابییەکانمان لە ڕێگەی نمایشە کلتوری و جۆراوجۆرەکانەوە درەوشایەوە، و دیمەنی سەرنجڕاکێشی 16 وڵاتیان پیشاندا. دەستخۆشی لە هەوڵە نایابەکانی قوتابییەکانمان دەکەین لە پێشکەشکردنی نمایشی جیاواز کە ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی و تایبەتمەندی کولتوورەکانیانن. سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان بۆ میوانە بەڕێزەکان و بەرپرسان دەردەبڕین. سوپاس بۆ هەموو ئامادەبووان، و پشتگیری ئەو دایک و باوکە بەڕێزانە بەرز دەنرخێنین کە بەشدارییان لەم سەرکەوتنە گەورەیەدا کردووە. پێکەوە ڕۆحی هاوکاریمان بەرجەستە کرد بۆ ئەوەی ئەزموونێکی پەروەردەیی و سەرنجڕاکێشی لە بیر نەکراو پێشکەش بکەین.