• 2023/11/02

کارامەیی سەدەی بیست و یەکەم لە بواری پەروەردەدا

پرۆفایلی قوتابییان و لێهاتووییەکان لە قوتابخانەکانی ستیرلینگ چوارچێوەیەک دادەمەزرێنن کە تێیدا قوتابییان فێری کارامەییە سەرەکییەکان دەبن بۆ سەرکەوتن لە جیهانی ئەمڕۆدا، وەک بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، چارەسەرکردنی کێشەکان، پەیوەندیکردن و هاوکاری. مۆدێلی پەروەردەی قوتابخانەکانی ستیرلینگ بە شێوەیەک داڕێژراوە کە کارامەییەکانی سەدەی بیست و یەکەم لەگەڵ بڕگە پەروەردەییەکانیدا تێکەڵ بکات- ستانداردەکان، هەڵسەنگاندنەکان، مەنهەج و فێرکردن، گەشەپێدانی پیشەیی، و ژینگەکانی فێربوون- بۆ ئەوەی قوتابییان زیاتر سەرقاڵی پرۆسەی فێربوون بن و یارمەتیان بدات لەدوای دەرچوون باشتر ئامادەبن بۆ گەشەکردن لە پرۆسەی ئابووری جیهانی ئەمڕۆدا.