• 2024/04/29

بەدەستهێنانی ئەنجامی نایاب لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بایۆلۆجی (IBO) - 2024

سەرکەوتنێکی گەورە


بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە هەردوو خوێندکارمان (شاد نەوشیروان) و (شازاد مەلیک) توانییان (پلەی یەکەم) و (پلەی چوارەم) لەسەرئاستی (عێراق) بەدەستبهێنن و سەربکەون بۆ قۆناغی کۆتایی ئۆڵمپیادی نێودەوڵەتی (IBO) کە ئەمساڵ لە وڵاتی (کازاخستان) لە شاری (ئاستانە) بەڕێوەدەچێت.


خۆشبەختانە (شاد نەوشیروان و شازاد مەلیک) دوای تێپەڕاندنی سێ قۆناغی هەڵسەنگاندن بەدرێژایی ساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) و هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، لە قۆناغی پێش کۆتایی لە شاری (هەولێر) بەشدارییان کرد و توانییان خۆیان بگەیەننە قۆناغی کۆتایی ئۆڵمپیادەکە.


 جێی باسە ساڵانە تەنها ٤ خوێندکار بە نوێنەرایەتی (عێراق) و (کوردستان) بەشداری ئەم ئۆڵمپیادە دەکەن، بۆ ئەمساڵ ٢ لەو خوێندکارانە خوێندکاری کۆلێژەکەمانن.


شایانی باسە ئۆڵمپیادی نێودەوڵەتی زیندەزانی (IBO) ئۆڵمپیادێکی زیندەزانییە بۆ قۆناغەکانی پێش زانکۆ بۆ تەمەنی خوار ٢٠ ساڵ، هاوکات یەکێکە لە بەناوبانگترین ئۆڵمپیادە نێودەوڵەتییە زانستییەکان. یەکەم تاقیکردنەوەی (IBO) لە ساڵی ١٩٩٠ لە وڵاتی (چیکۆسلۆڤاکیا) بەڕێوەچوو، تا ئێستا ساڵانە بە بەشداری زیاتر لە ٧٥ وڵات، لە ٥ کیشوەری جیاوازی جیهانەوە بەڕێوەدەچێت.


بەناوی کۆلێژەکەمانەوە هیوای سەرکەوتن بۆ هەردوو خوێندکارمان دەخوازین و، ئومێد دەکەین بەرزترین نمرەی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە قۆناغی کۆتایی ئەم ئۆڵۆمپیادەدا.